نەوا-
ئیواسا یوجی سەرۆكی دیوانی دادگای دادی نێودەوڵەتی، راپۆرتی راوێژكاریی خۆی بۆ نوێنەرانی چەندین وڵات لە لاهای خستەڕو رایگەیاند، ئاژانسی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ بەهاناوەچون و كارپێكردنی پەنابەرانی فەڵەستین (ئونروا) دامەزراوەیەكی گرنگی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكانە بۆ ناوچەكە بانگەشەكانی ئیسرائیل لەبارەی بێلایەن نەبونی ئاژانسەكە بێ بنەمایەو هیچ بەڵگەیەك لەم بارەیەوە نییە.
ئیواسا یوجی راشیگەیاند، بەپێی یاساكانی نێودەوڵەتی، كەڵك وەرگرتن لەبرسێتی وەك چەكی قەدەغەكراوەو ئیسرائیل پێویستە یارمەتیدەری گەیشتنی یارمەتیە مرۆییەكان بێت، لەگەڵ ئەوەشدا تەلئەبیب نەك ئەوە ئەنجام نادات بەڵكو كارو چالاكییەكانی ئونروای بەرتەسك كردوەو رێگریی دەكات لەئەركی رێكخراوەكانی دیكەش.