توركیا ماوەی مانەوەی هێزی سەربازی وڵاتەكەی لە عێراق و سووریا درێژكردەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، پەرلەمانی توركیا رەزامەندی دەربڕی لەسەر درێژكردنەوەی رەوانەكردنی هێزی سەربازی بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ماوەی سێ ساڵی دیكە، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشانەی رەنگە 'لەلایەن چەكدارەكانی عێراق و سووریا بكرێتە سەریان.'
ئاماژەی بەوەشكردووە، پەرلەمانی توركیا رەزامەندی دەربڕیوه لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی ناردنی هێزی سەربازی توركیا بۆ عێراق و سووریا بۆ سێ ساڵ تر، كە لە 30ی تشرینی یەكەمی 2025وە دەستپێدەكات.
یاداشتنامەی سەرۆكایەتییەكە كە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا واژۆی كردووە؛ دەڵێت، "هەڕەشەی تیرۆریستی بەردەوام لە ناوچەكانی نزیك سنوورە وشكانییەكانی باشووری توركیا و نەبوونی سەقامگیری بەردەوام، تا ئێستاش مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی دروست دەكات".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group