كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن بە چەند پلەیەك.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە25-10، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەك بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ یەكشەممە26-10، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە دوای نیوەرۆ ئەگەری درووستبونی تۆزێكی سووك هەیە لە هەندێ ناوچە لە باكوری هەرێم، پلەكانی گەرما جارێكی دیكە نزم دەبنەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆك: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
كەركوك: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group