چەكدارانی پەكەكە لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی هەنگاوێكی تر دەنێن

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەشێك لە راگەیاندنەكانی نزیك لەپارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بڵاویانكردوەتەوە، لەچوارچێوەی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكەو بڕیارەكانی 12 هەمین كۆنگرەی ئەو حزبە، رۆژی یەكشەممە 26/10 چەكدارەكانی پەكەكە هەنگاوێكی دیكەی مێژویی دەنێن.
باسیشیان لەوەكردوە، لەو هەنگاوە نوێیە مێژوییەدا بۆ پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتی چەكدارەكانی پەكەكە  لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا بەیاننامەیەك بڵاودەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group