ئایدن مەعروف: داوا دەكەین گرژییەكانی ئاڵتون كۆپری ئاسایی ببێتەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان پەیامێكی لەبارەی گرژییەكانی شارۆچكەی ئاڵتون كۆپری بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، نیگەرانن بە روداوی گرژی و ئاڵۆزییەكەی شارۆچكەی پردێ و جەختدەكەنەوە لە رەتكردنەوەی هەمو جۆرەكانی توندوتیژی و هەر هەوڵێك كەببێتە مایەی تێكدانی سەقامگیری و ئارامی شارۆچكەكە، بە درێژایی مێژوش پێكهاتەكان لەوێ بە گیانی برایەتییەوە بەیەكەوە ژیاون بەتایبەتیش پێكهاتەكانی توركمان و كورد.
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان ئەوەشی راگەیاندوە، هەمو لایەنێك ئازادە بەشێوازی شارستانی و سەردەمیانە بانگەشە بكات، هیوادارن رەوشەكە ئاسایی ببێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group