نەوا-
دەزگای گشتی كاروباری مین بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدانی كاروباری مینەوە بڵاویكردەوە، بەهۆی سیاسەتی رژێمەكانی پێشوی عیراق و شەڕی 8 ساڵە لەگەڵ ئێران زیاتر لە 3 هەزار كێڵگەی مینڕێژكراو و دەیان هەزار پارچە تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی بەجێماو بو كە ئاستەنگی گەورەی بوژانەوەو بەرەو پێشچونی هەرێمی كوردستان بو.
راشیگەیاندوە، بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی كێلگەی مینەوە زیاتر لە 13 هەزارو 500 هاوڵاتی شەهیدو بریندار بون، هەروەها بەهۆی لابردنی پاشماوەكانی شەڕی داعش و شەڕەكانی دیكە، 35 پیشەگەری كاروباری مین شەهیدو 67ی تریش كەمئەندام بون.
دەزگای گشتی كاروباری مین باسیلەوەشكردوە، تائێستا توانیویانە روبەری 576 كیلۆمەتر لەكۆی 776 كیلۆمەتر دوجا لەخاكی هەرێمی كوردستان لە مین و تەقەمەنی پاكبكەنەوە و رادەستی خاوەنەكانیان بكەنەوە، هەروەها روبەری 200 كیلۆمەتر دوجاش ماوە پاكبكرێتەوە.