وەزارەتی ناوخۆی عیراق: بەردەوامین لە بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێكخراوەكان

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا-
عەباس بەهدەلی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند: 22 تۆڕی نێودەوڵەتی قاچاخچێتی كۆچبەرانیان هەڵوەشاندوەتەوە كە بوەتەهۆی گیانلەدەستدانی 91 كەس، هەروەها 12 تۆڕی قاچاخچێتی و خراپ بەكارهێنانی منداڵان و دەیان تۆمەتباریان دەستگیركردوە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق باسیلەوەشكرد، بەردەوامن لەجێبەجێكردنی هەڵمەتەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێكخراوەكان، ئەوەش بەهاوكاری دەزگا ئەمنی و دادوەرییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤە بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی تۆڕەكانی بازرگانی بە مرۆڤ لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group