نەوا-
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان بۆ ئەو كەناڵ و دەزگایانەی مۆڵەتی سەندیكایان هەیەو ئامادەی روماڵی هەڵبژاردن دەبن بڵاویكردەوە، پاش گفتوگۆو دانیشتن لەگەڵ ئۆفیسەكانی هەولێرو سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لەئەنجومەنی باڵای سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستانەوە لیستی 160 دەزگاو كەناڵی دیجیتاڵ میدیا رەوانەی كۆمسیۆن كراوە ئەوانەی خاوەنی مۆڵەتی رەسمین.
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ئاماژەشیكردوە كە بەهیوان لە كەمترین ماوەدا رەزامەندی لەسەر باجی روماڵی میدیایی رۆژانی دەنگدان بگاتە پارێزگاكانی كوردستان و تیمەكانیان، چونكە ئەمساڵ باجی روماڵكردن لە بەغدادەوە چاپ دەكرێن.