عەونی: لەشوێنێكی تایبەت زەوی بەسەر فەرمانبەرانی پێكهاتەكاندا دابەشدەكرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قۆناغی سێیەمی دابەشكردنی زەوی بەسەر زیاتر لە 7 هەزارو 500 فەرمانبەری شاری هەولێر راگەیەنراو ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەلێدوانێكدا وتی: لە هەمو قۆناغەكاندا بە دڵسۆزانە كار لەسەر پرۆسەی دابەشكردنی زەوی كراوەو ئەنجامی زۆر باشی هەبوە، ژمارەی پارچە زەوییەكان نزیكەی 14 هەزارە، بەڵام بەشێكی بۆ قەرەبوی خاوەنی زەوی و جوتیارەكان دانراوە.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وتیشی،  فەرمانبەرانی پێكهاتەكان و عەنكاوە كە خاوەن تایبەتمەندیین لەشوێنێكی دیار زەوییان پێدەدرێت بۆیە یەك هەزار و 279 فەرمانبەری عەنكاوە لەشوێنێكی تایبەت لەگەڵ فەرمانبەرانی هەولێر زەویان بەسەردا دابەشدەكرێت، هەروەها بۆ پاراستنی تایبەتمەندی پێكهاتەی عەنكاوەش نەخشەیەكی تایبەتیان لەشوێنێكی تایبەت بەخۆیان بۆ دروستكراوەو تیروپشكیان بۆ دەكرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group