نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكەم داری پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی لەشاری هەولێر رواندو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پڕۆژەكە بۆ نەوەی داهاتو و ئاوەدانی ئێستای كوردستان زۆر گرنگە، پسپۆڕانی یۆنانی یارمەتیدەر بون لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، ئەو دارانەی دەچێنرێن بەرهەمدار دەبن بەمەش پەرە بە كەرتی كشتوكاڵ دەدرێت.
لەبەشێكی تردا سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتی: داری زەیتون بەرهەمێكی بەپیتەو سودی زۆری دەبێ بۆ پشتێنەی سەوزایی هەولێرو كاریگەریی زۆری لەسەر كەشوهەواكەی دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پرۆژەكە هەلی كار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت.