لە هەولێر ژمارەیەكی تر زەوی بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە،  ژمارەیەكی دیكەی ناوی سودمەندبوانی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەولێرو دەوروبەری ئاشكرا دەكرێت.
ئاماژەشیكردوە، ناو و لیستی ئەو پێشمەرگانەی ئەمجارە سودمەند دەبن رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت و ناوەكان لەڕێگەی لیژنەی وەرگرتنی زەوی بۆ یەكە سەربازییەكان رەوانە دەكرێتەوە، ئەفسەر و پێشمەرگەكان دەتوانن سەردانی یەكەكانی خۆیان بكەن یان لەكاتی هەبونی هەر كێشەو گرفتێك سەردانی لیژنەی وەرگرتنی زەوی وەزارەتی پێشمەرگە بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group