نەوا-
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە رایگەیاند، یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت نەهاتنە پێشەوە بۆیە دواخرا، گفتوگۆ كردنیش لەدوای هەڵبژاردن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ جیاواز دەبێت.
مەحمود محەمەد لەچاوپێكەوتەنێكدا بۆ كەناڵی روداو باسیلەوەشكردوە، یەكێتی دەیانگوت پۆستیان لەلا گرنگ نیە، بەڵام پێكهێنانی كابینەی 10یان لەسەر پۆست دواخستوە، بۆیە ئەگەر پارتی لەگەڵ یەكێتی نەگاتە ئەنجام بۆ پێكهێنانی حكومەت بژاردەی دیكەیان دەبێت.