نەوا-
نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی مەدەنی لە شاری فاشیری پایتەختی هەرێمی دارفور لە رۆژئاوای سودان گیریانخواردوە.
فەرحان حەق جێگری وتەبێژی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: خەڵكی مەدەنی ناتوانن شاری فاشیر جێبهێڵن لەكاتێكدا سەدان كەس لە شارەكەدا كوژراون، پێویستە بە پەلە یارمەتی مرۆیی بگەیەنرێتە ئەو كەسانەی كە تائێستا لە شاری فاشیر گیریان خواردوە.
جێی ئاماژەیە لە 26ی مانگی تشرینی یەكەمی رابردودا، هێزەكانی پشتیوانی خێرا دەستیان بەسەر شاری فاشیردا گرت و چەند كۆمەڵكوژییەكیان بەرامبەر بە خەڵكی مەدەنی ئەنجامدا.