نەوا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، رۆژی 11/11 سێ گەنج لەقەزای خورماتو لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان روبەڕووی لێدان و تەشهیركردن بونەوە، لەسەر ئەم روداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، دەستبەجێ بەدواداچونیان ئەنجامداوەو گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار كراوە بۆ سزادانی لایەنی سەرپێچیكار.
دەزگای ئاسایشی هەرێم راشیگەیاندوە، دوای روداوەكە ئەو چەند گەنجە لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بانگهێشتكران و لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی چارەسەری تەندروستیان بۆ ئەنجامدراو دواتر سوپاس و پێزانیان پێشكەشكراوە بەڵێنی پشتیوانی زیاتریشیان پێدراوە.