سەرۆكی سەندیكای پارێزەران: سیستمی سانتلیگۆ نادادپەروەرانەیە پێویستە هەموار بكرێتەوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەختیار حەیدەر سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، یاسای هەڵبژاردن لەپەرلەمانی عیراق بەجۆرێكە هەر پارێزگایەك بازنەیەكەو كورسییەكانی بۆ دیاریكراوە،  لە هەرێمی كوردستانیش چوار پارێزگا هەیەو كورسییەكانی دیاریكراوە لەكاتێكدا لایەنەكانی عیراق  لە پارێزگاكانی خۆیان كورسیان زیاترەو دەتوانن زیاتر بەدەستبهێنن.
سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان راشیگەیاندوە، پێویستە هەمو عیراق یەك بازنەیی بێت، ئێستا كە سیستمی سانتلیگۆ پەیڕەو دەكرێت پێچ و پەنای زۆرەو نادادپەروەرانەیە لەگەڵ كۆمەڵگەی ئێمەو عیراقیش ناگونجێت، بۆیە پێویستە سانتلیگۆ و بابەتی فرەبازنەیی دەستكاری بكرێت و لەهەمو عیراق یەك بازنە هەبێت نابێت چیتر قبوڵ بكرێت و پێویستە یاساكە هەموار بكرێتەوە یاخود یاسایەكی نوێ هەبێت كە لەگەڵ دۆخی ئێستا بگونجێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group