كاریگەرییەكانی شەپۆلی بارانبارین كۆتاییهات

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، كاریگەرییەكانی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەكەی گرتەوە كۆتایپێهاتوە دوای ماوەیەكی زۆر بارانێكی زۆر باش باری لەهەندێك ناوچە بڕی بارانەكان نزیكبونەوە لە 200 ملم.
راشیگەیاندوە، لە رۆژی سێشەممەوە 18/11 پلەكانی گەرما 3 تا 4 پلە بەرزدەبنەوە تاكۆتایی ئەم مانگەش هەرێمی كوردستان و ناوچە بەكەشێكی سەقامگیردا تێپەڕ دەبێت و ئەگەری هاتنی باران نابێت، بەپێی پێشبینیە سەرەتاییەكانیش ئەگەر هەیە لەكۆتایەكانی ئەم مانگەوە بۆ سەرەتای مانگی 12ی داهاتو شەپۆلەكانی بارانبارین لەهەردو دەریای ناوەڕاست و سور بۆ سەر ناوچەكانمان دەستپێبكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group