ئاسۆ مامەند: بەرامبەر بە هەر دەنگێكی خەڵكی كەركوك نەمامێكی بۆ دەڕوێنین

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەك كورد لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگیان فەوتاوە بەهۆی ئەو حزب و لایەنانەوە كە بەشداری هەڵبژاردنیان نەكردوە چونكە دڵنیابون كە دەنگ ناهێنن، بەڵام وەك یەكێتی بەراورد بە هەڵبژاردنەكانی پێشو 13٪ دەنگیان زیادیكردوە.
ئاماژەشیكرد: بەرامبەر هەر دەنگێكی خەڵكی كەركوك كە لەم هەڵبژاردنە زیاتر بو لە 178 هەزار دەنگ بۆ یەكێتی، 178 هەزار نەمام دەڕوێنن هاوكات ژمارەیەك شوقەش دابەشدەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group