نەوا-
جەعفەر ئیمنكی بەرپرسی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە روی بەدەستهێنانی دەنگەوە لەسەر ئاستی عیراق یەكەم حزبن، لەسەر ئاستی هاوپەیمانێتییەكانیش یەكە هاوپەیمانی لە پێشیانەوەیە ئەویش بونیاتنان و گەشەپێدانە.
ئیمنكی لەبارەی راپۆرتەكانیان و بەراورد بەوەی كۆمسیۆن رایگەیاندوە: ئامارەكانی كۆمسیۆن لەوانەی خۆیان كە چاودێرییان كردوە وردتر بون لە چوار وێستگەی دەنگدان زیادیان بۆ نوسیون كە نزیكەی یەك هەزار دەنگ بوە، بەڵام كە بەراوردیان كردوە لایانداوە، ئێستا ئەو دەنگەی كە هەیانە دەنگی راست و دروستی حزبەكەیانە، نە كەس توانیویەتی فێڵیان لێبكات نە دەشتوانن بیكەن خەڵكانێك لەعیراق هەن شۆك بون بەو ژمارە دەنگەی بەدەستیانهێناوە.
بەرپرسی هەڵبژاردنی پارتی باسی لەوەشكرد، پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە لە بازنەی دهۆك 413 هەزار دەنگیان هەیە 9 كورسیان بەدەستهێناوە، بەڵام بونیاتنان و گەشەپێدان لە بەغدا بە 411 هەزار دەنگ 18 كورسی بردوە، بۆیە هیچ دادپەروەرییەكی تیادا نییە.