ئیلهام ئەحمەد: هێشتا گەلی كورد بێ مافە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەرپرسی پەیوەندییەكانی خۆسەردەڵێت، پرسی كورد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی سووریا، زۆر تایبەتە.
ئیلهام ئەحمەد  بەرپرسی پەیوەندییەكانی خۆسەر، لە  كۆڕبەندی مێپس بۆ ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆك سەبارەت بە پرسی ئاشتی لە ناوچەكەدا رایگەیاند، ە ئەم پرسە بۆ كورد، یەكەم جار پێویستی بە "عەقڵیەتێك" هەیە كە بتوانێت عەقڵ لەجیاتی چەك بەكار بهێنێت، هەروەها وتیشی، ئەم پرسە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی سووریا، زۆر تایبەتە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم عەقڵیەتە لەناوخۆدا پرسێكی نەتەوەییە و چەندان ساڵە چارەسەر نەبووە، هێشتا گەلی كورد بێ مافە، وتیشی، لە سووریا هەم مافی سیاسی و هەم مافی نەتەوەیش خراوەتە ژێر پێ. 
باسی لەوەشكرد، ئەم دۆخە لە سەردەمی ڕژێمیشدا هەروابوو، و تا ئێستاش لە بواری سیاسیدا بۆ هەموو خەڵكی سووریا بەبێ مافە و مافی ژیانی سیاسی و ڕۆژانەی وەك نەتەوە دابین نەكراوە.
بۆ چارەسەركردنی ئەم دۆخە، ئیلهام ئەحمەد پێی وایە، پێویستە بە بیر و هۆش ڕێگری لێبكرێت، ئەو عەقڵیەتەش مافی تەواوی لایەنەكانی سووریا قبووڵ بكات لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت دەستوورێكی بنچینەی دابنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group