نەوا-
بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هەموو هەوڵێك دەدەن پێش سەریساڵ پاداشتی كارمەندانی سەر سندوق دابەشبكەن
ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، دوو شێواز و رێگە دانراوە بۆ خەرجكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندوق، رێگەیەكیان ئەوەیە ڤیزا كارد بۆ سەرجەم كارمەندانی كۆمسیۆن دروستبكرێت و لە رێگەی ئەلیكترۆنییەوە پارەكە بدرێتە كارمەندان، ئەگەر ئەو رێگەیە سەركەوتوو نەبوو بە هەمان میكانیزمی پێشوو لە رێگەی بانكەكانەوە پارەكە دەدرێتە كارمەندان.
ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا سەرقاڵی وردبینیكردنی ناوی كارمەندانن، هەموو هەوڵێك دەدەن پێش سەریساڵ پاداشتی كارمەندانی سەر سندوق دابەشبكەن.