نەوا-
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد لەشاندێكی ژنان كە پێكهاتبون لە هاوسەرۆكانی شارەوانییەكانی (فەرقین، نوسەیبین، پێرسوس و سێرت)ی باكوری كوردستان.
لەوبارەیەوە پارێزگای سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، لەكۆبونەوەیەكدا گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگیی كلتوریی و ژینگەیی نێوان شاری سلێمانی و شارەكانی باكوری كوردستاندا كراوە، هەروەها پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ دەستپێشخەریی و پیشنیازەكانیان دەربڕیوە.