"پرسی موچەكانی 11 و 12 جوڵەی سیاسی بەهێزی دەوێت"

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، دابەشكردنی ئەو سێ موچەیەی ئەمساڵ كەماوە دو موچەیان ئەستەمە لەساڵی 2025دا دابەشبكرێت، چونكە لەگەڵ دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی عیراقدا موچەی مانگی 10ی موچەخۆرانی هەرێم دابەشدەكرێت.
راشیگەیاندوە، بۆ ئەو دو موچەیە بەپێی كۆتا رێكەوتن دەبێت لیژنەیەكی هاوبەش دروستبكرێت و ئەم لیژنەیە پێداچونەوە بۆ پشكی هەرێم لە بودجەی عیراق بكات لەگەڵ ئەو بڕ‌ە پارانەی كە بۆ هەرێم هاتوە بەراوردی بكات، پرسی موچەكانی 11 و 12 یەك جوڵەی سیاسی بەهێزی دەوێت كە هەرێم بەگشتی فشار بخاتە سەر بڕ‌یاربەدەستانی بەغداد بۆئەوەی لانیكەم ئەم دو موچەیە بكرێتە ئەمانات و لەساڵی 2026 دا دابەشبكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group