كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ بەفرو باران دەبارێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە13-12، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕی بەردەوام تا ئێوارە، هەروەها ئەگەری بەفرێكی كەمیش هەییە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكان هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتەكەی كەشناسی هەرێم، سبەینێ یەكشەممە14-12، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە هەندێ ناوچە لە رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.