50 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانە زیانلێكەوتووەكانی چەمچەماڵ تەرخانكراوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزیری پەروەردەی هەرێم دەڵێت، لەسەر راسپاردەی سەرۆكوەزیران بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانە زیانلێكەوتووەكانی چەمچەماڵ تەرخانكراوە.
د. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بەپێی ئامارەكان، بەهۆی لافاوەكەی چەمچەماڵەوە 9 قوتابخانە زیانیان بەركەوتووە، بۆیە لەسەر راسپاردەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیاردراوە هەر لەم هەفتەیەدا پرۆسەی نۆژەنكردنەوەیان دەستپێبكات.
 سەبارەت بە بودجەی تەرخانكراو، وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەودا، بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ پاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی ئەو قوتابخانانە تەرخان كراوە و پارەكەش دەخەنە بەردەست بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بۆ ئەوەی بە زووترین كات و بە گوێرەی دەرخستە تەكنیكییەكان، كاروبارەكان راپەڕێنن.
 هەروەها، سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی دەوام لەو سنوورە، وەزیری پەروەردە ئاشكرایكرد، نایانەوێت بڕیار لە سەنتەری وەزارەتەوە بدەن، بەڵكو دەسەڵاتیان شۆڕكردووەتەوە بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەكان. 
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group