پێنج گوندی كەركوك بەهۆی لافاوەوە گەمارۆ دراون و كارەباشیان بڕاوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
فەریق روكن جەعفەر بەتات سەرۆكی شانەی قەیرانەكان لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەئێستادا پێنج گوند لە كەركوك بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە بەتەواوەتی گەمارۆ دراون و رێگاوبانیان تێكچووە و كارەباشیان بڕاوە. وتیشی، هەوڵەكانی حكومەتی عێراق و پارێزگای كەركوك لەوەدا چڕبووەتەوە تاوەكو بگەن بەو گوندانە و دەستی یارمەتیان بۆ درێژ بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهاوكاری لەگەڵ وەزارەتەكانی نەوت و ئاوەدانكردنەوە و شارەوانییەكان و پارێزگای سەڵاحەدین چارەسەرێكی بەپەلەش بۆ پردە روخاوەكەی دووزخورماتوو دەدۆزنەوە.