نەوا-
زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر رایگەیاند، یەكەمەكانی زانكۆكەیان لە ساڵی خوێندنی پێشوو دەتوانن داوای بۆ خوێندنی ماستەر لە ئیتاڵیا پێشكەش بكەن.
لە بارەیەوە سامان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سەڵاحەدین لە راگەیندراوێكدا رایگەیاند، ساڵی رابردوو بەشێكی خوێندكارانی دكتۆرا نێردرانە ئیتاڵیا لەوێ توێژینەوەكانیان نووسی، ئەم ساڵ یەكەمەكان دەنێردرێن بۆ خوێندنی ماستەر.
ئاماژەی بەوەشدا، هەموو یەكەمەكانی هەموو بەشی كۆلێژەكان، مافیان هەیە داوای وەرگرتن بكەن بۆ خوێندنی ماستەر لە زانكۆ بەناوبانگەكانی ئیتاڵیا، كە دەرفەتێكی زێڕینە بۆیان.
لەبارەی تێچووی خوێندنەكەوە بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سەڵاحەدین دەڵێت، كرێی خوێندن لە ئەستۆی زانكۆی سەلاحەدین دەبێت، بەڵام تێچووی مانەوە و خەرجی ژیانی رۆژانە لە ئەستۆی قوتابییەكە دەبێت.