لەمساڵدا زیاتر لە شەش هەزار كەس لە هەرێمەوە كۆچیان كردووە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان رایگەیاند، بەپێی ئامارەكان لەمساڵدا بە نزیكەیی شەش هەزار و 500 كەس لە هەرێمەوە كۆچیان كردووە.
بەكر عەلی سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو كۆچی نایاسایی هاوڵاتییانی هەرێم بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامیی هەیە، بەپێی ئامارەكانیش لەمساڵدا بە نزیكەیی شەش هەزار و 500 كەس لە هەرێمەوە كۆچیان كردووە.
باسی لەوەشكرد، نزیكەی 10 كۆچبەر لە وڵاتە جیاوازەكانی ئەوروپا لە رێگەی كۆچدا گیانیان لەدەستداوە، تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی بەشێكیان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group