نەوا-
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداو ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی راگەیاندوە، بڕیارە رۆژی سێشەممە 23-12 شاندی باڵای پارتی سەردانی بەغدا بكات و زنجیرەیەك كۆبونەوەو گفتوگۆ لەگەڵ هێز و لایەنە عیراقییەكان بكات بە مەبەستی تاوتوێكردنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق.
ئەوەش باسكراوە، لە دوایین كۆبونەوەی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی شاندێكی دانوستانكار بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان بە سەرۆكایەتیی فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی پێكهێنراو بڕیارە دەست بە زنجیرەیەك كۆبونەوەو گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان بكرێت.
جێی ئاماژەیە لەچەند رۆی رابردوشدا بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی بەغدای كردو چەندین دیدارو كۆبونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییە براوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا كرد.