نەوا-
پارێزگای كەركوك بڵاویكردۆتەوە، بۆ پشتیوانی لە رێنماییەكان و بەدواداچونەكانی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، كاركردن لە پرۆژەی چاككردنەوەی رێگای سلێمانی-كەركوك بە درێژایی 24 كیلۆمەتر بەردەوامە.
باس لەوەشكراوە كە ئەمە رێگایەكی گرنگ و ستراتیجییە لە رێگەی كەركوك و سلێمانییەوە پارێزگاكان بەیەكەوە دەبەستێتەوەو پرۆژەكەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان و پردەكانەوە سەرپەرشتی دەكرێت.