بێكاریی بوەتە هۆكاری سەرەكی كۆچی گەنجانی سنوری راپەڕین

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیجی نوێترین توێژینەوەی بەناونیشانی (پەرەپێدانی بەردەوامی كارسازی گەنجان لە ئیدارەی راپەڕ‌ین) بڵاوكردەوەو  ئاشكرایكردوە، رێژەی بێكاری گەنجان لە ناوچەی راپەڕین زیادبوە بەهۆكاری ناسەقامگیریی ئابوری و دامەزراوەییەوە، گەیشتوەتە ئەو دەرئەنجامەشی كە 31.38%ـی خێزانەكانی ناوچەكە هەژارن یاخود لەدۆخێكی ئابوریی خراپدا دەژین.
توێژینەوەكە كە سایتی فەرمی یەكێتی بڵاویكردوەتەوە ئەوەشی تێدا رونكراوەتەوە، هۆكارەكانی بێكاریی گەنجان چەند رەهەندێكی (ئابوری، كۆمەڵایەتی، كلتوری، سیاسی و یاسایی) دەگرێتەوە، لەڕ‌ێگەی راپرسیی مەیدانیشەوە كە لەسەر 462 گەنجی ناوچەكە ئەنجامدراوە گەیشتونەتە ئەو دەرەنجامەی كە بێكاری هۆكارێكی سەرەكیی كۆچی گەنجانەو بەشێكی زۆری بەشداربوانی راپرسییەكە ئەندامێك یان زیاتر لەخێزانەكەیان كۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات كردوە.





شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group