بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیسی كوژرانی دوو هاوڵاتیی شاندێكی هاوبەشی هەرێم سەردانی فەرەنسایانكرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی سیاسەتی حكومەتی هەرێم بۆ رێگریكردن لە بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە، شاندێكی هاوبەشی وەزارەتی دادو ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی كوردستان سەردانی فەرەنسایان كرد.    راشیگەیاندوە، شاندەكە سەردانی ژمارەیەك دادگاو فەرمانگەی داواكاری گشتی لەشارەكانی فەرەنسا كردوەو كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك دادوەرو بەرپرسی دادوەری و پۆلیسی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی پۆلیسی سنوری كۆكیل، پشكنینی شوێنی روداوەكەی لە یەكێك لە كەیسانەكاندا كردوە.
وەزارەتی داد زیاتر رونیكردوەتەوە كە شاندە هاوبەشەكە لەبارەی تێوەگلانی هەندێك پەنابەری كورد بوە بەرچاوڕونی تەواویان بە دەزگا دادیی و دادوەرییەكانی فەرەنسا داوەو دوپاتیانكردۆتەوە كە حكومەتی هەرێم بە جدی رێگری لە بازرگانی كردن بە مرۆڤەوە دەكات و بۆ ئەو مەبەستە چەندین هەنگاوی جدی یاسایی جێبەجێكردوە .  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group