كەمترین بڕی قەرەبووی زیانلێكەوتوانی لافاوەكە دەكرێتە 500 هەزار دینار
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
عەتا محەمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی چەمچەماڵ رایگەیاند، لەسەر بنەمای ئەو سكاڵایانەی بۆیان نێردراوە، بڕیاردراوە كەمترین بڕی قەرەبووی زیانلێكەوتووان لە 400 هەزارەوە بكرێتە 500 هەزار دینار.
عەتا محەمەد باسی لەوەشكرد، سەبارەت بەو خێزانانەی كە پێشتر پارەیان وەرگرتووە و بڕەكەی لە 500 هەزار دینار كەمتر بووە، مافیان نافەوتێت و هەفتەی داهاتوو چەكێكی بانكیی نوێیان بۆ دەكرێت، بۆ ئەوەی جیاوازیی پارەكە وەك تەواوكاریی ئەو بڕە وەربگرن و بگاتە ئاستی دیاریكراو.