چەند رۆژی داهاتو بەفربارین سەنتەری چەند شارێك دەگرێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردەوە، رۆژی شەممەی داهاتو 27/12 شەپۆلێكی چڕی بەفرو بارانبارین لەدەریای ناوەڕاستەوە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بەتایبەت بۆ ناوچە شاخاوییەكان چاوەڕواندەكرێت بەفرو بارانێكی زۆر ببارێت، پاشان لەرۆژی یەكشەممە كاریگەرییەكانی چڕتر دەبێتەوەو بەدرێژایی كاتەكان بارانی بەردەوام دەبارێت كەهەندێك جاریش بارانەكە دەگۆڕێت بۆ بارانێكی بەخوڕو لەناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش و سەنتەری ئەو شوێنانەی بەگشتی بەرزیان لە 1200 مەتر لەئاستی روی دەریا زیاترە بەفر دەبارێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینیشیكردوە، لەبەرەبەیانی رۆژی سێشەممەوە 30/12 دوەم شەپۆل لەسەر ناوچەكان دەستپێدەكاتەوە كە ئەمجارە بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری باكوری لەگەڵدا دەبێت و زیاتر شەپۆلێكی سەرماو بەفربارین دەبێت و بەراورد بەشەپۆلی یەكەم رێژەی دابارینی بەفر و باران كەمتر دەبێت بەڵام شەپۆلێكی ساردترەو پێشبینی دەكرێت بەفر دابەزێتە سەنتەری شاری سلێمانی و دهۆك.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group