نەوا-
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەمو ئەو نەوتەی لەمانگی 3 تا 9 كە هەرێمی كوردستان بە تانكەرو پاڵاوگە فرۆشتویەتی لەسەر بودجەی هەرێمی كوردستان ئەژماریكردوە، بەوهۆیەوە بڕی نزیكەی 10 ترلیۆن دیناری لەسەر هەرێمی كوردستان ئەژمار كردوە كە بەشی زیاتر لە موچەی 10 مانگ دەكات.
عومەر گوڵپی وتوشیەتی: پێشتر وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە نوسراو رایگەیاندبو كە هیچ پارەیەك بۆ موچەی كوردستان نەماوە، شەش مانگی ئەمساڵیش لەسەر بنەمای رێككەوتنی هەردو حكومەت بۆ رادەستكردنی نەوت بە سۆمۆو بڕیاری ناردنی دراوە، ئەگەرنا وەزارەتی دارایی فیدراڵ سورە لەسەر بۆچونەكەی.
باسیلەوەشكردوە، راستییەكە بە خەڵك ناوترێت خودی وەزارەتی دارایی و خەزێنەی گشتی یەك دینار لە پارەی ئەو نەوتە فرۆشراوەی بە تەنكەرو پاڵاوگە بۆ نەگەڕاوەتەوە، ئێستا چارەنوسی ئەو دو موچەیە رونە كە لای حكومەتی هەرێمە، ئەویش یان حكومەت لە پارەی فرۆشتنی سێ ساڵی رابردوی نەوت ئەو دو موچەیە بدات، یان فشار بكات بەغدا رێگەیەك بۆ خەرجكردنیان لە 2026 دا بدۆزێتەوە.