نەوا-
كوێستان محەمەد وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چەندین سەنتەری راهێنانی كۆمەڵایەتیان كردوەتەوە كە بونەتە شوێنێك بۆ خولی راهێنان بۆ گەنجان لەبوارو پیشە جیاوازەكاندا.
وتیشی: گلەییان لە كەناڵەكانی راگەیاندن هەیە چونكە لە رۆژی 1ی ئایاردا هەمویان دەبنە داكۆكیكار لەمافی كرێكار، بەڵام خۆیان مافی كارمەندەكانی خۆیان ناپارێزن كارمەندەكانیان دەستبەر نەكردوە یاخود ژمارەیەكی كەمیان دەستەبەر كردوە، دەخوازن لەمساڵداو لەڕۆژی جیهانی مافەكانی كرێكاراندا ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت، هەمو كارمەندەكانیان دەستبەری كۆمەڵایەتی كردبێت.