عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە پەرلەمانی كوردستان داوایكردوە بەرپرسان وەڵامی چەند پرسیرێكی بدەنەوەو رایگەیاندوە، 400 ملیار دیناری موچەی ساڵی رابردو لەمانگی 12 ماوەتەوەو 9 مانگی یەكەمی ئەمساڵیش 75 ملیۆن بەرمیل نەوت لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە فرۆشراوە یەك دینار نەچوەتە خەزێنەی گشتییەوە، ئەگەر هەر بەرمیلێكیش 10 دۆلار مابێتەوە ئەوا 750 ملیۆن دۆلاری كردوەو نادیارە.
عەلی حەمە ساڵح پرسیویەتی، ئەمساڵ 10 داهاتی ناوخۆ نێردراوە بۆ بەغدا دوانەكی تری نادیارە ئەگەر وادابنرێت 240 ملیار دیناریش بێت، هەروەها سێ مانگە هەمو رۆژێك 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لەعیراق وەرگیراوە بەناوی پشتیوانی ناوخۆیی كەچی بەنزین و سوتەمەنی بە بازرگانی دەفرۆشرێت، لەگەڵ ئەوەشدا داهاتی مانگانەی فرۆشتنی كارەبا بەعیراق رۆژانە نزیكەی 1500 مێگاواتە پشكی حكومەت مانگانە نزیكەی 60 ملیۆن دۆلارە، هەر دەسەڵاتدارێكیش ئامادەی دیبەیتە با وەڵامی بداتەوە.