"چاوەڕێ دەكەین گەشتیارێكی زۆر سەردانی هەرێمی كوردستان بكات"

1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاندوە، بۆ پشوی سەری ساڵ و هاتنی گەشتیاران بۆ هەولێر هەرچی پێویستە ئەنجامدراوەو ئامادەكاری تەواویش بۆ سەری ساڵ كراوە، بۆیە چاوەڕێ دەكەن بۆ ئەمساڵ گەشتیارێكی زۆر سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.
پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، ماوەی چەند رۆژێكە تەواوی ئامادەكاریی بۆ بەڕێوەچونی مەراسیمی سەری ساڵ ئەنجامدراوە، لە هەمو بازگەكان هەرچی ئاسانكاری پێویست بێت دەكرێت بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ پشوی سەری ساڵ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group