داوا دەكرێت بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا هاوكاری هەرێم بكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان بڵاویكردەوە، شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم بۆ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا لەشاری بیلیمی وڵاتی بەڕازیل چەندین دیدارو كۆبونەوەی ئەنجامداوەو بەشداربون لەگفتوگۆ و كۆبونەوەكان بۆ رێككەوتننامەی پاریس و دۆسیە پەیوەندیدارەكان بە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا.
راشیگەیاندوە، شاندەكە گفتوگۆكیان كردوە لەسەر ئەو قەیرانە سروشتی و دەستكردانەی كە لەدەرئەنجامی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا رودەدەن و كاردەكەنە سەر بنەماكانی ژیانی كۆمەڵایەتی و زیندەگی  و زیندەوەران و مرۆڤ و لێكەوتەكانی وشكەساڵی.
لەو چوارچێوەیەشدا عەلی سەعید بەڕێوبەری زانیاری و پەیوەندییەكانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی وەزارەتی ناوخۆ كورتەیەكی لەبارەی دوایین گۆڕانكارییە مرۆییەكان لەهەرێمی كوردستان پێشكەشكردوە، داواشیكردوە پاڵپشتی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم بكرێت كۆمەك و بەخشینە نێودەوڵەتییەكان بەشێوەیەك لەشێوەكان بۆ حكومەتی هەرێم فەراهەم بكرێت بۆئەوەی روبەڕوی ئەو گۆڕانكارییانەی كەشوهەوا ببێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group