نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، روداوەكانی حەلەب و بە ئامانجگرتنی كورد لەپێناو گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەكەو دروستكردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی، دەسەڵاتی دیمەشق و ویژدانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشكردوە، شەڕو توندوتیژی چارەسەری بنەڕەتی هیچ كێشەیەك ناكات، هیچ بیانو و پاساوێك نابێت رێگە بەپاكتاوی رەگەزی بدات، پەلاماردانی گەڕەكە كوردنشینەكانی شاری حەلەب بە قوڵی نیگەرانی كردون.
وتوشیەتی: هیوادارن هەمو لایەك دان بە خۆیاندا بگرن و ژیانی هاوڵاتیان بپارێزن بۆ چارەسەریی كێشەكانیش پەنا بو دیالۆگ و گفتوگۆ ببەن، هەروەها هیوادارن سیستمی حوكمڕانی ئێستای سوریا لەئاستی بەرپرسیاریەتی دەسەڵاتێكی دیموكرات و گشتگیر بۆ هەمو خەڵكی سوریا بێت.