نەوا-
كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە پەیامێكدا بڵاویكردوەتەوە، لەكاتێكدا لەتوركیا پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك تاوتوێ دەكرێت، هەروەها شاندەكانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و حكومەتی كاتی سوریا كۆدەبنەوە، ئاشكرایە هێرشەكانی حەلەب بۆ سەر گەڕەكەكانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە راستەوخۆ دژی كوردانە، هاوكات هەڕەشەیەكە بۆ سەر ئایندەی كۆمەڵگەو گەلانی سوریاو گەلی عەرەبی حەلەب.
كەجەكە راشیگەیاندوە، پەیوەندیی دەوڵەتی تورك لەگەڵ حكومەتی دیمەشق و هەندێك لەگروپە چەكدارەكان بەڕونی دیارە، ئەگەر دەوڵەتی تورك دەست لەسیاسەتی هەڕەشەو شەڕكردن هەڵنەگرێت هەڵوێستی ئەرێنی و چارەسەرخواز نیشان نەدات خزمەت بەئاشتیی هەرێمەكە ناكات، كوردان لە حەلەب جگە لە بەرخۆدان لە دژی هێرشەكان و بەرگریكردن لە كوردبون هیچ كاتێك نەبونەتە هەڕەشە بۆ سەر حكومەتی كاتیی دیمەشق یان لەسەر هەر هێزێكی دیكە، بانگەوازیش لە دیمەشق دەكەن دەستبەجێ هێرشەكانی رابگرێت.