نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تیمێكی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاوكاری پزیشكی پێشكەشی تەندروستی سلێمانی كردوە.
ئاماژەشیكردوە، تیمەكەی ئیتاڵیا بە فەرماندەیی ستێڤانۆ پێزۆتێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كردوەو لەلایەن سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانییەوە پێشوازیان لێكراوە، ئامانجی سەردانەكەش پێشكەشكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بوە لەلایەن ئیتاڵیاوە بە تەندروستی سلێمانی.
باسی لەوەشكردوە لەو كۆبونەوەیەدا سەباح نەسرەدین سوپاسی تیمی ئیتاڵیای كردوەو هەردولا هاوڕابون لەسەر بەردەوامبونی هەماهەنگی زیاتر لە داهاتوداو پێشكەشكردنی هاوكاری زیاتر.