نەوا-
لە بەیاننامەیەكی فەرمی ئیدارەی خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ئایندەی گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب ڕاگەیاند.
ئیدارەی خۆسەر رایگەیاندووە، پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە سەرووی هەموو ئەولەویەتەكانیاندایە، لەم سۆنگەیەشەوە، پێشوازی لە پێشنیازی لایەنە نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەكان دەكەن بۆ گواستنەوەی ئەو هێزانەی ئێستا لە شێخ مەقسوود جێگیرن بەرەو ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات بە شێوەیەكی سەلامەت.
هەروەها، بەگوێرەی بەیاننامەكە، ئیدارەی خۆسەر جێبەجێكردنی ئەم هەنگاوەی بەستووەتەوە بە چەند مەرجێكی سەرەكییەوە كە گەرەنتی مافی دانیشتووانی ناوچەكە بكات، ئەوانیش: دابینكردنی گەرەنتی بۆ مانەوە و بەردەوامیی هێزە ئەمنییە ناوخۆییە كوردییەكان (ئاساییش) لەناو گەڕەكەكەدا، لەگەڵ هێشتنەوە و كاراكردنی ئەنجوومەنێكی ناوخۆیی بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری دانیشتووانی ئەو دوو گەڕەكە.