وەزیرێكی ئەڵمانیا: هێرشەكانی حەلەب ئیدانە دەكەین

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ریم رادۆڤان وەزیری هاوكاری و گەشەپێدانی ئابوریی ئەڵمانیا رایگەیاند، هێرشەكانی سەر گەڕەكی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە لە شاری حەلەب ئیدانە دەكەن، سەقامگیری لەسوریا تەنها بە كۆتاییهێنان بە توندوتیژی و گەیشتن بە چارەسەری سیاسی لە ڕێگەی دیالۆگەوە بەدەستدێت نەك بەكارهێنانی توندوتیژیی و چەوساندنەوەی نەتەوەو پێكهاتەكان.
وەزیری هاوكاری و گەشەپێدانی ئابوریی ئەڵمانیا راشیگەیاندوە، پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و پێكهاتەكان لە سوریا جێگای دانوستان نییە، بەڵكو دەبێت بەبێ جیاكاری و توندوتیژی و پەراوێز خستنیان هەمو پێكهاتەكان خاوەنی ماف و بڕیاری چارەی خۆنوسین بن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group