سوپای سوریا: ناوچەكانی رۆژئاوای روباری فورات سەربازیین

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سوپای سوریا ئەو ناوچانەی رۆژئاوای روباری فورات كە لە ژێر دەسەڵاتی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)دان وەك ناوچەی سەربازی ناساندو داوایكرد ئەو هێزە چەكدارانەی لەو ناوچەیەدان بۆ رۆژهەڵاتی فورات بكشێنەوە.
لەڕاگەیەنراوێكدا سوپای حكومەتی كاتی سوریا ئاماژەی بەوەكردوە،  چەكدارانی یەپەگە بەردەوامن لە كۆكردنەوەی هێزو چەك لەو ناوچانەی لە رۆژئاوای روباری فوراتدان و ئەو ناوچانەیان وەك بنكەیەك بۆ هێرشكردنە سەر حەلەب لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بەكارهێناوە.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە سوپای سوریا هەمو رێوشوێنێكی پێویست دەگرێتەبەر بۆ رێگرییكردن لەو گروپە چەكدارانەی لەو ناوچەیە كۆبونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group