بەڕێوەبەری ناوەندیی قەیرانەكان: دیپۆرتكردنەوە ئاڵنگارییەكی گەورەیە بۆ جیهان و هەرێم

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سروە رەسوڵ بەڕێوەبەری گشتی ناوەندیی هەماهەنگی قەیرانەكان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، بڕیاری دیپۆرتكردنەوە كە لەساڵی 2023ـەوە چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە ئاڵنگارییەكی گەورەیە بۆ جیهان و بەتایبەت بۆ هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان.
وتیشی: حكومەتی هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ كۆچ و یەكێتیی ئەوروپاو بە پشتیوانی حكومەتی هۆڵەندا سیستمێكی تایبەتی بۆ گەڕاوەكان دامەزراندوە، ئەم سیستمە كە لەساڵی 2023 لە هەولێر دەستیپێكردوە وەك چەترێك وایە بۆ كۆكردنەوەی هەمو لایەنەكان و ئامانج لێی هاوكاریكردنی ئەو كەسانەیە كە دەگەڕێنەوە تا بتوانن بە زوترینكات تێكەڵی كۆمەڵگە ببنەوەو ژیانێكی شایستە دەستپێبكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group