عەباس عێراقچی: هیچ پلانێك نییە بۆ لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران

8 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیچ پلانێك بۆ لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران نیە كە بەشداری خۆپیشاندانە سەرتاسەریەكانی رابردویان كردوە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز، رایگەیاند، هیچ نیازێك نییە بۆ لەسێدارەدانی هیچ كەسێك كە بەشداری خۆپیشاندانەكانیان كردوە، بەڵام جارێكی دیكە دوبارەی كردەوە، گروپە تیرۆریستییە بیانییەكان لە پشت پەرەسەندنی ڕوداوەكانن لە كاتی ناڕەزایەتییەكان.
باسی لەوەشكرد، بەشێك لەو كەسانەی كە گیانیان لەدەستداوە بەدەستی "گروپە تیرۆریستییە بیانییەكان" بون بۆ ئەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رابكێشن بۆ ناو ململانێیەك،هەروەها،  ئاماژەی بە پلانێكی گوماناوی ئیسرائیل كرد.
عەباس عێراقچی ئاشكراشیكرد، سەدان حاڵەتی گیانلەدەستدان ڕویانداوە و بەو نزیكانە ئامارە وردەكانی ڕادەگەیەنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group