فەرهاد شامی: زیاتر لە100 هەزار چەكدار هێرش دەكەن و دیمەشق سوورە لەسەر شەڕ

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، حكومەتی كاتیی سوریا هێزەكانی لە دەوروبەری ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵات بڵاوكردووەتەوە و زیاتر لە 100 هەزار چەكدار بەشداری لە هێرشەكاندا دەكەن.
فەرهاد شامی بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی "روناهی" ئاماژەی بەوەكردووە، حكومەتی كاتی، گروپە چەكدارەكانی توركیا و داعش پێكەوە هێرش دەكەنە سەر ناوچەكە و حكومەتی دیمەشق سوورە لەسەر فراوانكردنی بازنەی هێرشەكان.
ئاشكراشیكردوە، حكومەتی سوریا بڕیاری فراوانكردنی هێرشەكانی هەیە، ودەیان كاروانی چەتەكان لەلایەن هێزەكانمانەوە كرانە ئامانج و لە ئێستادا گەلەكەمان پێویستی بەوەیە لەسەر پێی خۆی بێت.
هێزەكانی هەسەدە رووبەڕووی هێرشەكان بوونەتەوە و دەیان كاروانی سەربازیی چەكدارەكانیان كردووەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشكردوە، وڵاتانی زلهێز بەرپرسیارن لە هێرشەكانی سەر زیندانەكانی داعـش كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)دایە لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group