نەوا-
لەڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێم بڵاویكردەوە، بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكانی گواستنەوەو وەرگرتنی شایستە داراییەكانی جوتیاران بەشێوازی سیستمی بانكی، هەمو جوتیارێكی وەبەرهێنەری گەنم پێویستە پابەندی پڕۆسەی بایۆمەتری جوتیارانی هەرێم UPN بن و رێكارەكانی كردنەوەی هەژماری بانكی ئەنجامبدەن، وەك كارئاسانی و دەرفەت بۆ پڕۆسەی ناونوسینی جوتیارانە كە تا 1/3/2026 درێژدەكرێتەوە.
راشیگەیاندوە، ئەم رێكارانە لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانان و بەدواداچون، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كشتوكاڵی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت، بۆ تۆماركردن و كۆكردنەوەی زانیاریەكانی تایبەت بە هەردو فۆڕمی تۆماركردنی ناوی جوتیاران و فۆرمی تۆماركردنی هەژماری بانكی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.