ترەمپ هەڕەشە لە فەرەنسا دەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر فەڕەنسا بەشداری نەكات لە ئەنجومەنی ئاشتی لە غەزە، ئەوا بەڕێژەی 200% باجی گومرگی بەسەردا دەسەپێنن.
ترەمپ لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە: باجی گومرگی بەڕێژەی 200% دەخاتە سەر شەراب و شامپانیای فەڕەنسی و دواتر ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی ئەو وڵاتە ناچار دەكات بەشداری بكات لە ئەنجومەنەكەدا.
ترەمپ هێرشیشی كردە سەر ئیمانوێل ماكرۆن و وتی: بەمزوانە سەرۆك كۆماری فەڕەنسا ئەو پۆستەی بەجێدەهێڵێت چونكە كەسێكی پەسەندكراو نییە.
پێشتر رۆژنامەی لیمۆندی فەڕەنسی بڵاویكردبویەوە كە ماكرۆن گرنگی بە بانگەوازەكەی دۆناڵد ترەمپ نادات بۆ بەشداریكردنی فەڕەنسا لە ئەنجومەنی ئاشتی لە غەزە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group