نەوا-
بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 20ی كانونی دووەم مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریاوە پێ گەییشت.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئەحمەد شەرع وێڕای ئاماژەدان بە دوایین پێشهاتەكانی سووریا، ئەوەشی خستەڕوو كە لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات گەیشتۆتە رێككەوتن.
باس لەوەشكرداوە، هەرلەو پەیوەندییەدا مەسعود بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە ئێمە لەگەڵ ئاشتیداین و پێویستیشە ماف و كەرامەتی گەلی كورد پارێزراو بێت.